حه‌لبووسی واده‌ی کۆتایی هاتنی خولی یه‌که‌می یاسادانانی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی کۆتایی هاتنی خولی یه‌که‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکردوووه و تێیدا رایگه‌یاندوووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26-1-2019 دواڕۆژی خولی یه‌که‌می یاسادانانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی داوای له په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌ی کردوووه به‌رده‌وام بن له ئه‌رکی چاودێریی حکوومه‌ت له نووسینگه‌کانی په‌رله‌مان له پارێزگاکانه‌وه و په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ببه‌ستن.
کۆتایی هاتنی خولی یه‌که‌می یاسادانان له کاتێکدایه که هێشتا چه‌ند وه‌زیرێک بۆ کابینه‌ی حکوومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی دیاری نه‌کراون که گرنگترینیان بریتین له وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ، به‌رگری و داد.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران