سه‌فین دزه‌یی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێ کردنی بودجه‌ی 2019 کۆ ده‌بێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی بابه‌تی بودجه‌ی 2019ی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی کانوونی دووهه‌می 2019 سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: "ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27-1-2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێ کردنی یاسای بودجه ده‌کات".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕه‌ت کرده‌وه که گفتوگۆکه‌یان به دیاریکراوی له‌باره‌ی بابه‌تی لادانی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت و دووپاتی کرده‌وه که "کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر پرسی بودجه‌یه."
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 23-1-2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی په‌سه‌ند کرد که دواتر په‌رله‌مانتارانی کوردستان ڕایانگه‌یاند به‌پێی ئه‌و یاسایه مانگانه بڕهپارهیێکی زۆر بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێردرێت.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران