ئامازۆن ڕۆبۆتێک بۆ گه‌یاندنی خواردن به ماڵان دروست ده‌كات
به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای "ئامازۆن"ی ئه‌مریكی هه‌نگاوێكی نوێی ناوه بۆ دروست كردنی رۆبۆتێک كه خواردن ده‌گه‌یه‌نێته ماڵان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ئامازۆن له میانی به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه که ڕۆبۆتێک بۆ گه‌یاندنی خواردن به ماڵان دروست ده‌کات و ڕۆبۆته‌كه به سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆژی كار ده‌كات و سیسته‌می (جی بی ئێس)ی له‌سه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕوات.
ڕۆبۆته‌كه تایبه‌ت بۆ خزمه‌تگوزاری دلیڤه‌ری له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه دروست كراوه كه ناوی ئه‌و ڕۆبۆته‌ش "ئامازۆن سكاوت"ه.
كۆمپانیای "ئامازۆن"ی ئه‌مریكی به‌م دوایانه هاتوووه‌ته بواری به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆت و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ند ڕۆبۆتێكی تا ئێستا دروست كردوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران