لە هەڵمەتێكدا 3 داعش كوژران و موختارێكی رفێندراویش ئازاد كرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەڵمەتێكی پۆلیسی فیدراڵیدا لە كەركووک، ئەمیرێک و دوو چەكداری داعش كوژران و موختارێكی رفێندراویش ئازادكرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە راگەیێندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، لە باشووری قەزای داقوق هێزەكانی لیوای 19ی پۆلیس هێرشیان كردوەتە سەر مۆڵگەیێكی چەكدارانی داعش و ئەمیرێكی رێكخراوەكە بە ناوی ئەبوو ماریا و دوو چەكداری تر كوژراون.
لە هەڵمەتەكەدا، موختاری گوندی زەباعی سەر بەناحیەی رەشاد بەناوی ئەحمەد عەبد حەمودی ئازاد كراوە، كە ماوەیێک لە مەوبەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرابوو.
هەڵمەتەكە بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق ئەنجام دراوە و مۆڵگەكانی داعش خاپوور كراون و دەستیش گیراوە بەسەر بڕێكی زۆر چەک و تەقەمەنیدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران