خبر 2019-01-25 15:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی حەشدی شەعبی: ئیسرائیل ناتوانێت هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی حەشد لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق جەختی کردۆتەوە کە ڕژیمی زایۆنی توانای ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی حەشد لە عێراق.

کوردپرێس:

عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەرتاسەری عێراق دەستدرێژی کردنە بۆ سەر خاکی عێراق و شکاندنی سەروەریی ئەو وڵاتە و دیارە عێراق ئەو هێرشانە وەڵام دەداتەوە هەر بۆیەش ڕژیمی زایۆنی توانای ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەرتاسەری عێراق.

حسێنی گوتیشی: حەشدی شەعبی بەشێکە لە دەزگای ئەمنی و بەرگریی عێراق و فەرمان لە فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری عێراقی وەردەگرێت و دەوڵەتی فیدراڵیش و فەرماندەی ژووری ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش وەڵامی توندیان دەبێت ئەگەر بێتوو ئیسرائیل هەڵبکوتێتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.