خبر 2019-01-13 06:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی یەکێتی:

سەدان کەس لە ئەندامانی داعش لە مەخمووردان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: سەدان کەس لە ئەندامانی جەنایتکاری داعش لە چیای قەرەچۆخ لە شاری مەخموور سەربە پارێزگای نەینەوا-دان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ مەعلوومەدا وتی: 400 کەس لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا لە چیای قەرەچۆخ لە شاری مەخموور سەربە پارێزگای نەینەوا-دان و خۆیان حەشار داوە و جووڵەی ناوەناوەشیان هەیە.

سوورچی ئاماژەی دا بەوەی کە دانیشتووانی دەڤەری قەرەچۆخ نیگەرانن لە بوونی داعشەکان لە ناوچەکەیاندا و داوای لە عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاو بۆ لەناو بردنی ئەو داعشانە ئەنجام بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.