خبر 2019-01-13 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆژنامەی لوبنانیی «الاخبار» ڕایگەیاند:

واشنتن پێشنیاری بە بغدا داوە تێچووی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق خەرج بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی لوبنانیی «الاخبار» دەڵێت: ئەمریکا پێشنیاری بە بغدا داوە تێچووی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە بوودجەی 2019ی وڵاتەکەیدا لەبەرچاو بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الاخبار» دەنووسێت: فەرماندەیێکی سەربازیی ئەمریکا پێشنیاری بە حکوومەتی عێراق کردووە بەو بۆنەوە کە شەڕی داعش لە عێراق تێچووی زۆری بۆ واشنتن بووە مادەیێکی ڕەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ دابین کردن و خەرج کردنی بودجەی ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق تەرخان بکات.

ڕۆژنامەی لوبنانیی «الاخبار» زیادی کرد: ئەو پێشنیارەی واشنتن لە چوارچێوی سیاسەتی دوناڵد ترەمپ-دایە کە دەیهەوێت تێچووی ئامادەبوونی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.