عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لە زیندان چاوی به كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت
بەشی تورکیا- دوای زیاتر لە دووساڵ ڕێگەگرتن لە سەردانی کردنی کەسوکارەکەی بۆ لای، برایێکی ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندان سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد کە له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی برای لە زیندان كۆبووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان بۆ کوردستان ٢٤ ئاشکرای کرد کە جگه له بابه‌تی سیاسی، دۆخی ته‌ندرووستیی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش تاوتوێ كراوه، گوتیشی: " ئه‌و دیداره به مانای كۆتایی هێنان نییه به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجه‌لان".
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ڕێگە بە کەسوکارەکەی نەدراوە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن لە زیندان، ئۆجەلان لە ساڵی 1999 ده‌ستگیر كرا دواتر به زیندانی كردنی تا هه‌تایی سزدرا، ئێستاش له دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه زیندانی كراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران