وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هەماری چەک و تەقەمەنیی PKK لە باکووری عێراق کرایە ئامانج
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر بنکەکەنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا و ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە باکووری عێراق، هەماری چەک و تەقەمەن و پێگەکانی ئەو گرووپە کرایە ئامانج.
کوردپرێس: بەپێی ئەو راگەیێندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤەشین لە باکووری عێراق ئەنجام دراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە "لە ئاکامی ئۆپەرسیۆنەکەدا کۆگا و حەشارگەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کراوەتە ئامانج".
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران