چاوشئۆغڵوو: هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا نەبەستراوە بە کشانەوەی ئەمریکاوە
بەشی تورکیا- مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەی لەسووریا كردەوە، كە بەدەست هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەیە و دەشڵێت: هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا نەبەستراوە بە کشانەوەی ئەمریکاوە.
کوردپرێس:
وەزیری دەرەوەی توركیا، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە سەرەڕای بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە، ئەوان هێرش دەكەنە سەر ئەو ناوچانە.
مەولوود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند، بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی یەپەگە مۆڵەت لە كەس وەرناگرین، بە ئەمریكاشەوە.
ئەو ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دەبینن ئەمریكا دووچاری سەختی بووە لەكشانەوە لەسوریا، دوای ئەوەی لەگەڵ یەپەگە ئەوەندە تێكەڵبوون جیابوونەوە قورس دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لە 19ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریادا، كە چوار ساڵە لەگەڵ یەپەگە شەڕی داعش دەكەن، لەدوای ئەوەش توركیا چەندین جار هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەی كردووە، كە بەدەست یەپەگەوەیە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران