خبر 2019-01-10 14:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی:

پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم سێ مانگی دیکە دەخایەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غیاس سوورچی دەڵێت دواکەوتنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی و ڕەنگە بەهۆی ناکۆکییەکانەوە سێ مانگی دیکەش بخایەنێت.

کوردپرێس:

غیاس سوورچی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی وتووە: یەکێتی و پارتی بە ئاشکرا خۆیان یەکلا کردۆتەوە کە بەشداریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن بەڵام جووڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی بایکۆتی بەشداریکردنی حکوومەتیان کردووە و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش هێشتا لەو بارەیەوە خۆی ساغ نەکردۆتەوە بڕیاری لە سەر بەشداریکردن یان بایکۆتکردن نەداوە.

ناوبراو زیادی کرد: پەرلەمانی کوردستان خشتەی زەمەنیی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دیاری نەکردووە و هەر بەو بۆنەیەشەوە دواخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لەباری یاسایییەوە کێشە دروست ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.