خبر 2019-01-10 10:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شاری وان ٩ کەس بەتۆمەتی لایەنگریی پەکەکە دەستگی کران

بەشی تورکیا- له‌ ناوچه‌ی سارای سه‌ر به‌ وان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر گونده‌كانی ئۆره‌نبورچ و كاراهیسار و ٩ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی توركیا له‌ گونده‌كانی ئۆره‌نبورچ و كاراهیسار-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سارای هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵان و به‌ تۆمەتی ئه‌ندامه‌تیی پەکەکە 9 کەسیان دەستگیر کرد تا ئێستا نازانرێت ده‌ستگیركراوان به‌ره‌و كوێ براون.

بەپێی وتەی میدیاکانی کوردستانی تورکیا ئەو کەسانە بەتۆمەتی لایەنگیری پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیر کراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.