خبر 2019-01-10 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆكی جەهەپە بۆ ئەردۆغان:

خەڵکی تورکیا بە شەڕێکەوە مەگلێنن کە هی خۆیان نییە

بەشی تورکیا- سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئەردۆغان، بۆ سەر كوردەكانی سووریا هۆشداری دەداتە ئەردۆغان و ڕایدەگەیێنێت ئێستا سنوورەكانمان لەلایەن كوردەكانەوە زیاتر پارێزراوترن وەک لەو كاتەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كەمال كلچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەک چۆن پێشتر دژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بووین، ئێستاش بەهەمان شێوە دژی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات-ین و ئەم ئۆپەراسیۆنە بێسەروبەرانە ئێمەی زۆر بێزار كردووە.

ناوبراو دەشڵێت: واز لەخەڵكی توركیا بهێنن با بەئارامی و ئاساییش بژی و تێوەیان مەگلێنن بەشەڕێكەوە، كە هی توركیا نییە.

سەرۆكی جەهەپە دەشڵێت: "توركیا سنوورێكی خۆی هەیە و جوگرافییایێكی خۆی هەیە، كە بە بەردەوامی پارێزراوە لەلایەن ڕۆڵە قارەمانەكانەوە، بەڵام ئێستا سنوورەكانمان، كە لەژێر دەستی كوردەكانن لەچاو ئەو كاتەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوو زیاتر پارێزراوترن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.