ڕاکان جبووری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بە نایاسایی دەزانێت و هەڕەشەش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پارێزگای کەرکووک به "نایاسایی" ناو ده‌بات و داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات ئاڵاکان دابگرن.
کوردپرێس:
ڕاكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت له‌به‌یاننامه‌یێكدا هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پارێزگای کەرکووک به "نایاسایی" ناو برد ئەوەش پاش ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م باره‌گاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووک هه‌ڵكرا،
جبووری لە بەیاننامەکەیدا وتی:"ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌ش هه‌ڵبگرن كه ڕوو ده‌دات".
پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت داوای له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووک كرد، دۆخه‌كه بۆ پێش ئه‌وه‌ی ڕوویداوه بگێڕنه‌وه، كه مه‌به‌ستی له‌وه لابردنی ئاڵای كوردستانه له‌و شوێنانه‌ی كه‌ركووک كه هه‌ڵكراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران