کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا یارییێکی ستراتێژیکه/ ده‌بێ تورکیا بچێته خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی کانوونی دووهه‌می 2019 ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتی: "ئه‌مریكا چی ده‌كات با بیكات، كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت؛ ده‌بێت توركیا له‌پێناو ماف، دادپه‌روه‌ری، یاسا، مانه‌وه و ئاسایشی ستهمدیدهكاندا بچێته خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه و ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بدات."
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په كاردانه‌وه‌ی توندی دژ به لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی له‌باره‌ی سووریاوه نیشان دا و ڕایگه‌یاند: "توركیا وه‌ک ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری له تۆ و گه‌وره‌كه‌ت ده‌پرسێت چی چۆن ئه‌نجام ده‌دات؟ ئه‌مه چ بێ ئه‌ده‌بییه‌كه؟ به هیچ شێوه‌یێک قه‌سابی مرۆڤ و ڕێكخراوه ناپاكه‌كان كه هاوپه‌یمانی ئێوه‌ن، په‌یوه‌ندییان به برا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک كوردهكانمانهوه نییه. ئه‌وان تیرۆریست و خوێن‌ڕێژ و دڕنده‌ن، له هه‌ر شوێنێک ببینرێن، له‌ناوبردنیان ئه‌رکه".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران