ئه‌مریکا ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرن له پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس" باس له ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرنی ئه‌مریکا له پارێزگای که‌رکووک ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس" ئاماژه به‌وه ده‌کات که فڕۆکه‌یێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکووک هه‌ستاوه‌ته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرنی له ناوچه‌ی ڕیاز له باشووری پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام داوه.
تاکوو ئێستا ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و پارێزگاریی که‌رکووکیش به‌یاننامه‌یێکیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاو نه‌کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران