پارتی 6 مه‌رجی بۆ به‌شداری له ئیداره‌کردنی که‌رکووک هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات که پارتی 6 مه‌رجی بۆ ئیداره‌کردنی پارێزگای که‌رکووک هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د که‌مال به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: پارتی دیموکراتی کوردستان 6 مه‌رجی بۆ به‌شداری له ئیداره‌کردنی پارێزگای که‌رکووک هه‌یه و ئه‌نجامی گفتوگۆکان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قبووڵ ناکات.
ناوبراو به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تێکڕای بڕیاره‌کان له‌لایه‌ن پارێزگاری ئێستای که‌رکووک، کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارتی دیموکرات له که‌رکووک، کاراکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ شوێنی کاره‌که‌ی به گرینگ‌ترین مه‌رجه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناو ده‌بات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران