هه‌ده‌په: قسه‌کردنی سه‌ربازانی تورکیا به زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر فاروق گرگرلی ئۆغڵۆ نوێنه‌ری کوجاعه‌لی له پشکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له په‌رله‌مانی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیی: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان که‌وتوووه قسه‌کردن به زمانی کوردی له نێو سه‌ربازانی تورکیادا قه‌ده‌غه کراوه.
ناوبراو ناونیشانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا به په‌یامه‌که‌ی له توویته‌ردا زیاد ده‌کات و ده‌نووسێت: بۆچی له زمانی زگماکی مرۆڤه‌کان ناڕاحه‌ت ده‌بن؟ سه‌ربازێک له بنکه‌ی ماماکی ئه‌نقه‌ره په‌یامێکی بۆ من ناردوووه که فه‌رمانده‌ی ئه‌و بنکه‌یه هێزه‌کانی کۆ کردۆته‌وه و قسه‌کردن به زمانی کوردیی به قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندوووه. ئه‌و فه‌رمانده‌یه ڕای‌گه‌یاندوووه "لێره هێزی چه‌کدار و کۆماری تورکیا هه‌یه، نابێت به زمانێکی دیکه جگه له تورکی قسان بکرێت، هه‌مووان تورکی ده‌زانن و هیچ که‌س ناچار نییه زمانێکی دیکه فێر ببێت". له ساڵی 2019داین به‌ڵام هێشتاکه زمانی ئێمه قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئارتی کرچێکی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران