پۆمپیۆ: ده‌مانه‌وێت دڵنیا بین له‌وه‌ى تورکیا کوشتار له دژى کورد ئه‌نجام نادات
به‌شی جیهان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی کرده‌وه که ده‌یانه‌وێت دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌یان له سووریا، حكوومه‌تی توركیا كوشتار له دژی كورد ئه‌نجام نادات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 4ی کانوونی دووهه‌می 2019 مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى نیووزماکسى ئه‌مریکى ڕایگهیاندوووه: ئێمه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌رکمان جێبه‌جێ کردنى فه‌رمانه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکایه.
ناوبراو له‌باره‌ى دۆخى سووریا و ساتى ده‌ست پێکردنى کشانه‌وه‌یان له‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نایانه‌وێت نه‌یارانى ئه‌مریکا به کاتى کشانه‌وه‌که بزانن به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێکه و هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
مایک پۆمپیۆ له‌سه‌ر دۆخى کورد له دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان ئاشکرای کردوووه: یه‌کێک له فه‌رمانه‌کانى تره‌مپ دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ى سوپاى تورکیا کوشتار دژى کوردانى سووریا ئه‌نجام نه‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران