ڕەزامەندیی کۆمپانیای دانەگاز لە هاوکاری کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان
کوردپرێس:
کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند ساڵی 2018 لە کۆی جووڵە ئابوورییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان و میسر و شارجە 324 ملوێن دۆلار پارەی وەرگرتووە و زۆرینەی ئەو پارەیەش داهاتی کارەکانی دانەگازە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
کۆمپانیای دانەگاز ڕەزامەندیی خۆیی لە هاوکاری کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و وتوویەتی حکوومەتی هەرێم هەموو قەرزەکانی ئەو کۆمپانیا عەرەبییەی خەرج کردووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2018دا هیچ قەرزێکی کۆمپانیای دانەگازی لە سەر نەماوە.
کۆمپانیای "پرل پتریۆم"یش کە کۆمپانیایێکی هاوکاری دانەگازە ڕەزامەندیی خۆیی لە کار کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی کۆتاییی ساڵی 2018دا لە ڕێگای فرۆشتنی غازی شلی کێڵگە غازییەکانی خورمووری هەرێمی کوردستانەوە بڕی 102 ملوێن دۆلار پارەی وەرگرتووە. سەدا 35ی پشکی "پرل" هی دانەگازە و بەو پێیەش بڕی 36 ملوێن دۆلاری ئەو پارەیەش بۆ دانەگاز دەبێت.
پاتریک ئۆڵمەن ڤارد بەڕێوەبەری دانەگاز ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەوەی کە حکوومەتی هەرێم لە کاتی خۆیدا قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایەی خەرج کردووە و بەڵێنیشی داوە کێڵگە غازییەکانی کوردستان پەرە پێبدات و تا چەند ساڵی داهاتوو ڕێژەی بەرهەمهێنان لەو کێڵگە غازییانەوە بۆ ڕێژەی دووقات بەرز بکاتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران