به‌غدا 30 منداڵی داعشی نارده‌وه ڕووسیا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ سه‌رۆک کۆماری چیچان ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆکه‌یێکی تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه 30 منداڵی هه‌تیوی گه‌یاندوووه‌ته‌وه ڕووسیا که باوکیان چه‌کداری داعش بوووه و له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون و منداڵه‌کانیش له‌گه‌ڵ دایکیان یان که‌سوکاریان له گرتووخانه‌کانی حکوومه‌تی عێراقدا بوون.
قه‌دیرۆڤ ئاشکرای کرد که 24 له‌و منداڵانه هاووڵاتی کۆماری داغستان و سیانیان چیچانی و دوو منداڵیشیان که‌سوکاریان دانیشتووی مۆسکۆ و بینزان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه که له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان کۆماره‌کانی سه‌ر به ڕووسیایان به‌جێهێشتوووه و دوای له‌ده‌ستدانی باوکیان که‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆکی ڕووسیایه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه ڕاسته‌وخۆ ده‌برێنه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی و پشکنینی وردیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و ئاماده ده‌کرێن بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایکیان ماوه‌یێکی زۆریان له گرتووخانه‌کانی عێراق به سه‌ر بردوووه و زۆرینه‌یان دووچاری نه‌خۆشیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوون.
به‌پێی چه‌ند ئامارێکی نافه‌رمی 115 منداڵی ڕووسی له گرتووخانه‌کانی عێراقدان که له‌گه‌ڵ دایکیان ده‌ستبه‌سه‌رن و تۆمه‌تی تیرۆر ئاڕاسته‌ی دایکیان کراوه و بڕیاره له قۆناغی دووه‌میشدا حکوومه‌تی ڕووسیا کار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه بکات که باوکیان هاووڵاتیی ڕووسیایه به‌ڵام له عێراق و سووریا له دایک بوون.
له ساڵی 2017 و کۆتایی هاتنی داعش له عێراق، تا ئێستا 100 ژن و منداڵ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ڕووسیا و کازاغستان و چیچان و ئۆزبه‌کستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران