به‌شیر حه‌داد: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه‌ی 2019دا جێگیر ده‌کرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای کرد: "كاری له پێشینه‌ی ئێمه دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه كه مانگانه دابین بكرێت ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و له یاسای بودجه‌دا جێگیر كراوه".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ده‌كرێ شایسته دارایییه‌كانی وه‌ک مووچه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان له ده‌قه یاسایییه‌كان زیاد بكرێت".
حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ پشکی هه‌رێم له به‌غداد دانراوه پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌که‌ین و کامه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان بێت جێبه‌جێی ده‌که‌ین.
جێی ئاماژه‌یه؛ له ئێستادا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 له په‌رله‌مان گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش وای کردوووه هێشتا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ڕاده‌ست كردنی به ناوه‌ند ڕێكنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ژیان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران