نوێنەرێکی هاوپەیمانیی فەتح:
بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق 40 هەزار هێزی سەربازیی تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەمریکا لە عێراق کۆمەڵێک بنکەی سەربازیی هەن کە زیاتر لە 40 هەزار هێزی سەربازیی تێدا جێگیر کراوە.
کوردپرێس:
غەزەنفەر بەتیغ لەو بارەیەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیتیجاە پرێسی عێراقی وتووە ئەمریکا نەهاتووە عێراق ئاوەدان بکاتەوە بەڵکوو مەبەستی ئەمریکا لە هاتنی بۆ عێراق ئەوەیە سامان و سەروەتی ئەو وڵاتە تەفروتوونا بکات.
ناوبراو گوتیشی: هەموو ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ هاوکاریی نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەکانی ئەمرکا دەکەن و ئەمریکا موتابەعەی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکە دەکات و خزمەتی ئیسرائیلیش دەکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران