خبر 2018-12-30 16:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان و مێرکڵ بە تەلەفۆن پرسی سووریایان تاوتوێ کرد

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان کرد.

کوردپرێس:

سەرچاوەیێک لە سەرۆکایەتیی تورکیا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەردۆغان و مێرکڵ پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە و "تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و شەڕی تیرۆریان لە ناوچەکەدا کردووە".

ئەردۆغان و مێرکڵ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسی چوونی کۆچبەرانیان لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا کردووە. هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "هەردوو وڵات بۆ چاودێریکردنی دۆخی سووریا و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە لە پەیوەندی بەردەوامدابن".

دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، تورکیا پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و دەیەوێ پێگەی خۆی لەو وڵاتە بەهێزتر بکات، بەڵام فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ نیگەرانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.