تورکیا هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا کرد
به‌شی تورکیا- هێزی چه‌کداری تورکیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له یه‌که سه‌ربازییه‌کانی له‌سه‌ر سنووری سووریا گه‌وره‌ترین کاروانی سه‌ربازیی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی چه‌کداری تورکیا گه‌وره‌ترین کاروانی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌کان ناسراو به ZPTی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری کرد و ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ی که به مه‌به‌ستی پشتیوانیی له یه‌که‌کانی سه‌ر سنوور ڕه‌وانه کرابوون گه‌یشتنه شاری کلیس.
کاروانه سه‌ربازییه‌که که له ژماره‌یێک ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی که له نێویاندا چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش هه‌ن و له شاره جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه ڕه‌وانه کراون، گه‌یشته شارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌یلی سه‌ر به پارێزگای کلیس.
شایانی باسه که ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه له سنووره‌کانی سووریا جێگیر کراون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئاکشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران