خبر 2018-12-20 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھەسەدە: بڕیاری کشانەوەی ئەمەریكا كاریگەریی نەرێنی دەبێت

بەشی سووریا- دوای بڕیاری ئەمەریكا لە بۆ كشانەوەی ھێزەكانیان لە سووریا، فەرمانداریی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات راگەیێندراوێکی بڵاو كردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە- دا هاتووە: "ئەو بڕیارە كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر شەڕی دژی تیرۆر، كە ئێستا شەڕڤانان لە شەڕێكی سەختدان لەگەڵ چەكدارانی داعش".

ھەسەدە راشیگەیاندووە: "ئەو بڕیارە لە کاتێکدا ئێمە شەڕڤانان لە قۆناخێکی سەختی شەڕی تیرۆرداین لەگەڵ داعش، ھاوكات رووبەڕووی شانە نوستووەکانیان دەبینەوە کە لە ناوچە ئازادکراوەکاندا خۆیان حەشارداوە و دەیانەوێت خۆیان رێكبخەنەوە.

بڕیارەکەی کۆشکی سپی بۆ کشانەوە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر شەڕی دژی تیرۆر، هاوكات دەرفەت بۆ داعش دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی لە ناوچەكەدا ھێرشی پێچەوانە بكەن.

لە بەشێكی ئەو راگەیەندراوەدا ھەسەدە جەخت دەكاتەوە: "ھێشتا شەڕی تیرۆر لە ناوچەكە كۆتایی نەھاتووە، ئێستا لە قۆناخێكی چارەنووسازداین و پێویستە ھاوپەیمانان بەردەوام بن لە ھێزە شەڕكەرەكان دژی داعش".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.