خبر 2018-12-19 15:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان پێگەکانی داعش لە چیای قەرەچوخ بۆردومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی چڕی پێگە و بارەگاکانى داعشیان لە چیای قەرەچوخ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی فەیسەڵ فەرماندەى پێشمەرگە لەو دەڤەرە بە ئێن ئاڕتی-ی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٤ و ٤٥ خولەک فڕۆکەکان بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی هەر دوو گوندی عەلی ڕەش و بەردەسپییان لە دامێنى چیای قەرەچوخ کردووە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد، بۆردومانەکە تا ئێستاش بەردەوامە چەندین جار فڕۆکەکان هاتوونەتەوە ئاسمانی ناوچەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دەیەمین جارە فڕۆکەکان ئەو شوێنانە بۆردومان دەکەن کە پێ دەچێت بارەگای سەرەکى داعشی لێبێت.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری داعش لە هەردوو کلکەی چیای قەرەچوخ بوونیان هەیە و زیاتریش لە ڕووی ناحیەى گوێرەوە هاتوچۆ و جموجۆڵ دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.