ئەردۆغان: چیدی چاوەڕێی پرۆسەی ئاشتی نەبن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەردانی قوونیەی کردووە لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی چەندین پڕۆسەی ئاودەنکاری لە مەیدانی مەولانای ئەو شارەدا ئاماژەی دا بە پڕۆسەی دانووستانی ئاشتیی نێوان کورد- تورک کە بە پڕۆسەی ئاشتی ناسراوە و لە ڕابردوودا بە نێونەندگیریی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نێوان حکوومەتی ئەردۆغان و پەکەکە بەڕێوەدەچوو و وتی: جارێکی تر چاوەڕێی پڕۆسەی دانووستانی ئاشتی نەبن، ئەو کارە کۆتایی پێهاتووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە مانگی ڕابردوودا هەواڵێک سەبارەت بە چاوپێکەوتنی نێوان هەیئەتی نوخبەکان لەگەڵ ژمارەیێک لە بەرپرسانی حزبی داد و گەشە لە ئۆسلۆ بەمەبستی دانووستان لەبارەی ئاشتیی کورد- تورک لە لایەن حکوومەتی تورکیا بڵاو بوویەوە. ئەم وتانەی ئەردۆغان ڕەت کردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو هەواڵە کە لەباەری دیداری ئۆسلۆ بڵاو بووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران