ستیڤان دیمیستۆرا: ده‌بێت کاری زیاتر بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا بکرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان دیمیستۆرا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه کرد که ڕاپۆرتێک به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و تیایدا ده‌یه‌وێت شوێنگره‌وه‌که‌ی جێر پیده‌رسن له 7ی مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوووه‌وه کاره‌کانی ئه‌و ته‌واو بکات.
دیمیستۆرا گوتیشی: "ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت به‌ڵام بێگومان به‌و کارانه ده‌زانین که تا ئێستا کراون."
له‌لایێکی دیکه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا ڕایانگه‌یاند که پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوووه‌وه لیژنه‌ی نوێی ده‌ستووری سووریا کۆ ببنه‌وه و ده‌ست بکه‌ن به پڕۆسه‌یێکی سیاسیی ئاشتی که بتوانرێت جێبه‌جێ بکرێت.
له به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا که سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا خوێندییه‌وه، هه‌ر سێ وه‌زیره‌که ده‌ڵێن: ده‌بێت لیژنه نوێیه‌که درک به چاره‌سه‌ره نێوه‌نده‌کان و گفتوگۆی بنیادنه‌رانه بکات.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران