وه‌زیری ناوخۆی توركیا:
ئه‌مریكا ناتوانێت رێگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بگرێت
بەشی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند توركیا هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرینی له سووریا به‌بێ گوێدان به كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مریكا تاكلایه‌نه ئه‌نجام دا‌و ئێستاش ناتوانێت رێگری لێ بكات بۆ چوونه رۆژهه‌ڵاتی فوڕات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و وتانه‌ی سولەیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا هاتوون بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی فه‌رمانی له واشنتۆنه‌وه وه‌رنه‌گرت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرین و جه‌ختیشی كرده‌وه كه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرینی ئه‌نجامدا وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی دا توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری عێراق و پاشان له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بگێڕێته‌وه و ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات كه رێگه له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بگرێت به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كردوه و قبووڵیشی ناكات.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران