نێرده‌ى نوێى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ستبه‌كار بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌نین هینس بلاسخارت نێرده‌ى نوێى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ستبه‌كار بوو، به‌ڵێنیشى دا هاوكارییه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ى بۆ عێراق به‌رده‌وام بێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌لى كه‌ریم وه‌زیرى ده‌ره‌وه پێشوازىی له یه‌نین كردووه و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و ده‌ستبه‌كاربوونى لێكردوه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه هیواى خواستوه هاوئاهه‌نگییه‌كانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تى پشتگیری كردنى ئاواره‌كان و ژنان و منداڵان، كاره‌كانى یان كۆبیچ نوێنه‌رى پێشووى نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانیشى به‌رز راگرتووه.
لاى خۆیشیه‌وه نێرده‌ى نوێى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه، پشتگیرى رێكخراوه‌كه‌ى بۆ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى هه‌میشه‌یى به‌رپاببێت.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران