ئه‌ردۆغان:
بۆ هێرش كردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات وه‌ڵامى تره‌مپ ئيجابى بووه
بەشی تورکیا- سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ئيجابى بووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا باسى له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه كرد، كه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ئه‌نجامي داوه.
ئه‌ردۆغان گوتى: تره‌مپ وه‌ڵامى ئيجابى داومه‌ته‌وه، كاتێک باسى هێرشى سه‌ربازيم بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆ كردووه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، يه‌كينه كوردييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى فورات نابێت بمێنن، ئه‌گه‌ر خۆيان نه‌ڕۆن هێرشى سه‌ربازييان ده‌كه‌ينه سه‌ر.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران