ئه‌مه‌ريكا 150 بارهه‌ڵگر چه‌ک و پێداويستیى سه‌ربازیی گه‌ياندووه‌ته رۆژهه‌ڵاتى فورات
بەشی سووریا- هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا هێزى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازیی ره‌وانه‌ى بنكه‌كانى له باكوورى سووريا كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوي كرده‌وه هاوپه‌يمانى 150 بارهه‌ڵگر چه‌ک و پێداويستیى سه‌ربازیى گه‌ياندووه‌ته باكوورى سووريا.
گوتيشى: هه‌موو جۆره چه‌ک و پێداويستييێكى سه‌ربازى و ئۆتۆمبێلى جۆرى هامه‌ر له ناو ئه‌و پێداويستيانهن، كه ره‌وانه‌ى بنكه‌كان كراوون.
به گوێره‌ى روانگه‌كه، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى 30ى نۆڤێمبه‌رى رابردوو، 75 بارهه‌ڵگر چه‌ک و پێداويستى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كردووه.
ناردنى ئه‌و كۆمه‌كه سه‌ربازييه بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى باكوورى سووريا له كاتێكدايه، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه له ئانوساتێكى نزيكدا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران