خبر 2018-12-17 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی جەهەپە لە وەڵامی ئەردۆغاندا: زۆرینەی دیکتاتۆرەکان عاقیبەت لە وڵاتی خۆیان هەڵاتوون

بەشی تورکیا- بۆلنت تزجان نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی توندی بەرانبە بە وتەکانی ئەردۆغان پیشان داوە و وتوویەتی: زۆرینەی دیکتاتۆرەکان عاقیبەت لە وڵاتی خۆیان هەڵاتوون.

کوردپرێس:

بۆلنت تزجان نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەو و وتوویەتی: ئاگات لە دەمی خۆت بێت و ئاسایشمان لێ تێک مەدە. زۆرینەی ئەوانەی دیکتاتۆر بوون عاقیبەت لە وڵاتی خۆیان هەڵاتوون.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا وەڵامی قسەکانی ئەردۆغانی دایەوە کە دژ بە کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو سەرۆکی جەهەپە کردبووی و گوتیشی: ئەردۆغان بە ئاشکرا هەڕەشە لە قلیچدار ئۆغڵوو دەکات. هەوڵی جووڵاندنی شەقام و ئاژاوەنانەوە دەدات. کۆشکی سەرۆککۆماریی تورکیا سیاسەتی بۆ تیرۆر گۆڕیوە. بەڵام لە بیری نەکات زۆرینەی ئەوانەی دیکتاتۆر بوون ناچار کراون لە وڵاتەکەی خۆیان هەڵبێن.

شیاوی ئاماژەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە کەماڵ قلیچدار ئوغڵو گرتبوو و وتبووی: 15ی جوولای توانیت دەرباز بیت بەڵام ئەم جارەیان دەرچوونت نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.