حه‌لبووسی سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه سه‌ردانی ڕیازی پایته‌خت ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای کرد که محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات ئه‌وه‌ش پاش بانگهێشتی فه‌رمیی ناوبراو له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا بن محه‌مه‌د ئاڵ شێخ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای سعوودیه.
نووسینگه‌که بڵاویشی کردۆته‌وه که محه‌مه‌د حه‌لبووسی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه له‌گه‌ڵ سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعوودیه و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سعوودیه تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران