نادیه موراد و مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه موراد له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له توویته‌ردا نووسیویه‌تی که له‌گه‌ڵ چاووشئۆغڵۆ کۆ بوومه‌وه بۆ باس کردنی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری.
نادیه موراد ڕای‌گه‌یاندوووه که "پێویسته تورکیا و عێراق هه‌ماهه‌نگ بن له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ وه‌ستاندنی بۆردومانه‌کانی سه‌ر شه‌نگال و پێویسته هه‌وڵی بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بده‌ین که داعش خاپووری کردوووه و یارمه‌تی ئێزیدییه‌کان بده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان".
شایانی باسه؛ شه‌وی 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 9:00 فرۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بوردومانی شه‌نگال و چیای قه‌ره‌چوغیان کرد و به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه چوار ئه‌ندامی هێزه‌کانی پاراستنی مه‌خموور گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌ر چوار قوربانییه‌که ژنن و زیانێکی زۆری مادیشی لێکه‌وتوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران