ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق:
درێژکردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له عێراق پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌کانی باکووری عێراق به پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لحان مه‌کووتر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه که درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌کانی باکووری عێراق به بێ ئاگاداریی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام دراوه و ئه‌و درێژکردنه‌وه پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی عێراق دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بابه‌تی ئاماده‌بوونی هێزی بیانی له ناو عێراق ده‌خاته به‌رنامه‌ی کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان و گوتیشی: له‌مدواییانه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشت کرد و له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناو خاکی عێراق نامه‌یێکی ناڕه‌زایی ڕاده‌ستی باڵیۆزه‌که‌ی تورکیا کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران