لە دوای ٢٠٠٣ پرۆسەی سیاسیی ئیستا باشترین دەرفەتە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان لایەنەکان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا كە فازڵ میرانی، سكرتێر و مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پەرەسەندنەكانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی تەواو كردنی حكوومەتی تازەی عێراق و تەحەدیات و كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە دواكەوتنی تەواو كردنی كابینەی وزاریی تازەی عێراق، كێشەكان قووڵتر دەكاتەوە و عێراق ڕووبەڕووی ئەگەری نادیار دەكاتەوە. هەروەها تەئكیدیش لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی پارسەنگی لە دامەزراوەكانی حوكمڕانێتی و كەرتی ئەمنی و سەربازی كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چارەسەر كردنی كێشەكان و خێراتر كردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند. هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە لەدوای 2003، پڕۆسەی سیاسیی ئێستا، باشترین دەرفەت بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بنیاتنانی متمانەی نێوان لایەنەكان.
بارودۆخی ئەمنی و ئیداریی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و ئاوەدان كردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی ئەو پارێزگایە، تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران