ده‌میرتاش: ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆم بۆ ئه‌ردۆغان شۆڕ كردبا، ئێستا له بری زیندان له كۆشک ده‌بووم
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 14ی کانوونی دووهه‌می 2018 دانیشتنێکی دیکه‌ی دادگه‌یی کردنی ده‌میرتاش له هۆڵی به‌ندیخانه‌ی سینجان به‌ڕێوه چوو و له دانیشتنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ چاودێری كردنی پڕۆسه‌كه ئاماده بوون. هه‌روه‌ها ده‌یان پارێزه‌ری دۆسیه‌ی ده‌میرتاش ئاماده بوون، له شانده بیانییه‌كان ته‌نیا ڕێ به 5 كه‌س درا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن و به بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری له 6 كه‌سیان كرا. هه‌روه‌ها ڕێگه به ڕۆژنامه‌وانان نه‌درا ده‌ربازی هۆڵی دانیشتنه‌كه بن و ته‌نیا ڕێ به‌و ڕۆژنامه‌وانانه درا كه كارتی زه‌ردیان هه‌یه.
ده‌میرتاش له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی دادوه‌ر به‌رته‌كی پیشان دا و وتی: "دادگه‌یێک ناتوانێت له به‌رانبه‌ر من وه‌ها ڕه‌فتار بكات. ئه‌گه‌ر ئێوه دان به بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا نانێن ده‌توانن به ئاشكرا بڵێن [بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.] هه‌ر نه‌بێ بڕیاری ئه‌وه‌تان نه‌دابوایه كه بێلایه‌نن یان لایه‌نگر. ده‌بوایه دۆسیه‌كه‌تان ناردبا بۆ بیسته‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كان. بتانگوتبایه؛ [ئێمه لایه‌نگر نین] به‌ڵام خۆتان بڕیاره‌كه‌شتان دا. نه‌تاننارده دادگه‌یێكی باڵا. ئێوه به ئاشكرا تاوان ده‌كه‌ن".
ده‌میرتاش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له چوارچێوه‌ی خۆپاراستندا ئاماژه‌ی به‌وه دا: "ئێوه پێگه‌ی خۆتان به خراپ به‌كار دێنن. ئێوه ناتوانن گاڵته به ئێمه بكه‌ن. من ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م. ئێوه پێگه‌ی دادوه‌ریی خۆتان دژی ده‌نگده‌ران و ناسنامه‌ی سیاسیی من به‌كار دێنن و ده‌تانه‌وێت به‌م شێوه‌یه هێز به ده‌سه‌ڵاتدارێتی ببه‌خشن. ئێوه ناڕه‌زایه‌تیی ئێمه قبووڵ ناكه‌ن. له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه داوای تۆماری ده‌نگی ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێوه بڕیاری ناوبڕ ده‌ده‌ن. ئێوه داواكاریی ئێمه بۆ هێنانی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. من ده‌ڵێم ئه‌و ده‌نگه هی من نییه، ده‌ڵێم ناڕه‌زایه‌تیم هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆماره ده‌نگییه به‌ڵام ئێوه نایهێنن. ئێوه گاڵته به هۆشی ئێمه ده‌كه‌ن".
ده‌میرتاش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێوه نییه، بۆچی ماوه‌ی ٢ ساڵه وه‌زاره‌تی داد له‌وێ به‌رگری له خۆی ده‌كات؟ به‌م بڕیاره ده‌ركه‌وت كه ئێوه له من باشتر سیاسه‌تمه‌دارن. ده‌ركه‌وت كه له‌م هۆڵه‌دا ئێوه سیاسه‌تمه‌دارن. له‌م هۆڵه‌دا ئێمه وه‌ک بێ حقووقترین كه‌س دیارین. بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێوه هه‌یه. ئێمه له‌پێناو ئه‌و بڕیاره‌دا تێكۆشانی حقووقیمان كرد. ئێمه قبووڵ ناكه‌ین ئه‌م بڕیاره له‌به‌رچاو نه‌گرن. من به‌رپرسم له پاراستنی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆم بۆ ئه‌ردۆغان شۆڕ كردبا، ئێستا له بری زیندان له كۆشک ده‌بووم".
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به ده‌ستی ئاكه‌په دادگه‌یی ده‌کرێم و باسی له‌وه کرد: "ئێوه له‌سه‌ر داوای ته‌ییب ئه‌ردۆغان ئه‌م بڕیارانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په درێژه به‌و بڕیارانه بده‌ن. من ناڵێم ڕزگارم بكه‌ن. داوای 142 ساڵ زیندانی كردنی من ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 141 ساڵیش په‌سه‌ند بكه‌ن، خاترم ده‌گرن. من گاڵته ناكه‌م. جگه له خودا له هیچ كه‌س ناترسم. به‌ڵام من به‌های خۆم ناخه‌مه ژێر پێی ئێوه. هه‌موو ژیانم به پاراستنی به‌هاكانم تێپه‌ڕی، ناهێڵم هیچ كه‌سێک پێ له به‌هاكانم بنێت. گه‌یشتووینه ئاستێک كه ئێوه پێشێلی به‌هاكانی من ده‌كه‌ن".
ده‌میرتاش درێژه‌ی به ڕه‌خنه‌كانی دا له به‌رانبه‌ر دادوه‌رانی دادگه و وتی: "ئه‌گه‌ر به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، دادگه له‌سه‌ر ده‌ستمان ڕاده‌گرین. به‌ڵام بێڕێزی قبووڵ ناكه‌ین. ئاكه‌په ئێمه دادگه‌یی ده‌كات یان دادوه‌ر؟ حیساب نه‌كردن بۆ بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری ئاكه‌په‌یه. ئێوه ناتوانن به گوێره‌ی پسته‌پستی ئاكه‌په ڕه‌فتار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاش نایخوات، ئه‌دی ئایا پێویسته ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێخستنی ئاكه‌په‌دا بتانبینین؟ له‌مه واوه‌تر چۆن بتوانین دادوه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ین. ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه 3 ئه‌ندامی ئاكه‌په ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په دادگه‌یی ده‌كه‌ن. هه‌سته‌كانی من وه‌هان. من به ڕاشكاوی پێتان ده‌ڵێم. ئه‌مه‌ش ته‌نگه‌تاوم ناكات. نامه‌وێت خۆم بپارێزم. ئیدی چیتان پێ‌بڵێم؟".
دوای قسه‌كانی ده‌میرتاش، پارێزه‌ره‌كانیشی قسه‌یان كرد و داوایان له ده‌سته‌ی دادگه كرد ده‌ست له هه‌ڵوێستی نادادوه‌رانه‌ی خۆی به‌ردات. پارێزه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه دادگه‌یی كردنه‌كه به شێوه‌یێكی ناقانوونی به‌ڕێوه ده‌چێت و داوایان كرد جارێكی دیكه دادگه به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا بچێته‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه له دانیشتنی دوانیوه‌ڕۆیدا بڕیاری دا ده‌میرتاش به زیندانی كراوی بمێنێته‌وه و دانیشتنه‌كه‌شی بۆ 23-24-25ی كانوونی دووه‌می 2019 دواخست.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران