خبر 2018-12-15 04:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق لە سەر هێرشەکەی تورکیا بۆ مەخموور، باڵوێزی تورکیا بانگ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە، باڵوێزی تورکیای بانگ کرد و لە سەر بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ ناوچەکانی مەخموور و چیای شنگال پەیامێکی ناڕەزایەتیی ئاراستەی حکوومەتی تورکیا کرد.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بانگهێشتی فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدای کردووە و نامەیێکی ناڕەزایەتی ڕادەستکردووە، سەبارەت بە پێشێلکارییە ئاسمانییە دووبارەکانی لایەنی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوە ناڕەزاییی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە پێشێلکارییە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ئاسمانی عێراق و کردنە ئامانجی چەند پێگە و شوێنێک لە هەردوو ناوچەی چیای شنگال و مەخموور، کە بەهۆیانەوە زیانی گیانی و ماڵیی لێ کەوتووەتەوە.

ئەو جۆرە کارانەی بە پێشێلکاری بۆ سەر سەروەری عێراق و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییەکانی لێکداوەتەوە و بە هەموو شێوەیێکیش ئێدانەی کردوووە.

لە کۆتاییی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هێرشانەی بە پێچەوانەی سەرجەم بنەماکانی هاوسێیەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناوبردووە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتی کردووەتەوە خاکی عێراق بەکاربهێنرێت وەک پێگە و ڕێڕەوێک بۆ کارێک کە پێچەوانەی ئاسایش و ئارامیی دەوڵەتانی هاوسێ و دۆست بێت.

داواشی لە لایەنی تورکی کردووە پابەندی بنەماکانی هاوسێیەتی بێت لەپێناو پاراستنی پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان هەردوو وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.