خبر 2018-12-15 04:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەکات بۆ سەر مەخموور و چیاکانی دەوروبەری.

کوردپرێس:

لە بەیانننامەیێکی نووسراودا وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەکارهێنانی خاکی عێراق و دروستکردنی هەڕەش و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خاکی عێراق لەلایەن دراوسێکانیەوە بە هیچ جۆرێک جێگای قبووڵ نییە".

لەو راگەیەندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردومانکردنی مەخموور و چیای شەنگالی بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق لە قەڵەم داوە.

ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کەمپی شەهید رۆستەم و چیای قەرەچوغیان لە مەخموور بۆردومان کردووە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە سێ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی مەخموور گیانیان لە دەست داوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.