خبر 2018-12-14 15:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەدەپە: ئەردۆغان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بۆمبارانی کورد دەکات

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی ڕایانگەیاند، ئاکەپە بە بۆمباران‌کردنی کورد دەیەوێ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگی تورکە نەتەوە پەرەستەکان بەدەست بهێنێت.

کوردپرێس:

لە بەیاننامەیێکدا پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی هاوسەرۆکانی هەدەپە ڕایانگەیاند، ئەردۆغان بە بۆمبارانکردنی مەخموور و شنگال دەیەوێ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەنجامبدرێت، دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بەدەست بهێنێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "هێرشی ئەرۆغان لەڕووی مرۆڤایەتی، یاسایی، نێودەوڵەتی و سیاسی قبوڵکراونییە."

هاوسەرۆکانی هەدەپە داوا لە ئەردۆغان دەکەن، دەست لە هەڵوێستی سەرشێتانەی خۆی هەڵگرێ و داوایان لە ڕای گشتی جیهان کرد لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن.

دوێنێ ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٩ و پێج خولەکی شەو ناوچەکانی گر عوزێر، گەلی شلۆی شنگال، کەمپی مەخموور و چیای قەرەچوخ لە مەخمور لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆمبارانکران، و لە ئەنجامی بۆمبارانەکاندا چوار کەسی مەدەنی شەهید بوون کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.