خبر 2018-12-12 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: لە حکوومەتی هەرێم چاكسازیی گەورە دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە شاری دهۆک، لە یادی داستانی لۆمانا وتارێكی پێشكەش كرد و وتی: "سەردەمی 50 بە 50 نەماوە و رێككەوتنی تازە ئەنجام دەدەین و گۆڕانكاری گەورەش دەكرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی لە میانی وتارەكەیدا لە شاری دهۆك وتی: "پارتی زۆرینەی دەنگەكانی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە و چاكسازی گەورەش دەكەین، بنچینەیێكی باشیش دیاری كراوە بۆ رێككەوتن بەجۆرێک لە خزمەتی خەڵكی كوردستان بێت و گەشبینیشم لەو بارەیەوە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەستی پێكردووە و ناكرێت پارتی بە غروورەوە سەیری دەنگەكانی بكات بەڵام ئەمە رێككەوتنێكی تازەیە و سەردەمی "50 بە 50" بۆ بەڕێوە بردنی حكوومەت نەماوەو هەركەسێک دەیەوێت بەشداربێت لە حكوومەت ئامادەین رێككەوتنی لەگەڵ بكەین بەڵام ناگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمە و ئەو رێككەوتنانە، پارتی دەیەوێت ئەو متمانەیەی پێی دراوە بەكاری بهێنێت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان".

سەرۆکی پارتی ئاشكراشی كرد چاكسازیی گەورە دەكرێت و پێشمان خۆشە لایەنەكانیش بەشداری لە حكوومەت بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیێک پێك هێنراوە و دەست بە گفتوگۆكان دەكرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.