به‌ختیار شاوه‌یس باسی ده‌ست پێکردنی خولی نوێی گفتوگۆکان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوو ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: خولی نوێی گفتوگۆی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان له‌باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ختیار شاوه‌یس له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه و دانووستانی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌ت له نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاری گونجاو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌یێکی که‌م و گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی ئابووری و سیاسیی ئێستای عێراق ده‌ستی پێکردوووه.
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه و جیاوازیی ڕاوبۆچوونی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان و گوتیشی: تێکڕای حیزبه کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نیشتیمانیی کوردستانی چڕ ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران