جه‌میل بایک: په‌که‌که له‌ناو ناچێت و هیچ هه‌نگاوێکیش بۆ دواوه ناهاوێژێت
به‌شی تورکیا- جه‌میل بایک ده‌ڵێت: "هه‌وڵ ده‌ده‌رێت په‌که‌که له‌ناو ببرێت به‌ڵام په‌که‌که له ناو ناچێت و هیچ هه‌نگاوێکیش بۆ دواوه ناهاوێژێت."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی كۆما جڤاكێن كوردستان (که‌جه‌که) به ته‌له‌فزیۆنی میدیا هه‌به‌ری گوتوووه: "بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ستگیرکردنی سێ به‌رپرسی په‌که‌که وه‌ک به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ناسێنین."
جه‌میل بایک پێی وایه په‌که‌که بوووه‌ته هێزێکی گه‌وره و به ئاسانی له نێو ناچێت.
شایانی باسه؛ له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ستگیرکردنی هه‌ر سێ سه‌رکرده‌ی په‌که‌که جه‌میل بایک و موراد قه‌ره‌یلان و دوران کاڵکان بڕی 12 ملیۆن دۆلاری وه‌ک خه‌ڵات دیاری کردبوو و ئه‌م کاره‌ی ئه‌مه‌ریکاش کاردانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێکه‌وته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران