گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕاگیرا
کوردپرێس:
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دەدات بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر.
لە راگەیەنراوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانیدا هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی بۆ هەبوونی "تەمومژێکی زۆر" دەگەڕێنێتەوە لە ئاسمانی سلێمانی و شارەکان دیکەی کوردستان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا نووسراوە: "به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه که بۆته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین، گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (١٢) کاتژمێر ڕاده‌گیرێت".
هەروەها نووسراویشە: "به‌پێی ڕاپۆرتی نووسینگه‌ی که‌شناسیی فڕۆکه‌وانیی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕایانگه‌یاندووه که پێشبینیی بۆ کراوه له کاتژمێر (٨:٠٠ ) ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر (٨:٠٠)ی به‌یانی ٢٠١٨/١٢/١١ بخایه‌نێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران