چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی دیکه‌ی هه‌ده‌په له زیندانه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 چاغڵار ده‌میره‌ڵ په‌رله‌مانتاری پێشووی ئامه‌دی هه‌ده‌په بۆ پشتیوانی کردن له چالاکیى مانگرتن له خواردنى له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى که‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په و له دژی گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که، له‌گه‌ڵ ١٥ سیاسه‌تمه‌دار دا له زیندان ده‌ستیان به چالاکیى مانگرتن له خواردن کردوووه.
ده‌میره‌ڵ و هاوڕێکانی که ده‌ستیان به چالاکیى مانگرتن له خواردن کردوووه له زیندانى ئه‌منیى باڵاى جۆری Fی کۆجالی دا زیندانی کراون.
ده‌میره‌ڵ له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌شی وتوووه: "من و ١٥ هه‌ڤاڵی سیاسه‌تمه‌دارم له ئه‌مڕۆه‌وه بۆ پشتیوانی له هه‌ڤاڵمان له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستمان به چالاکیى مانگرتن له خواردن بۆ ماوه‌ى ١٠ ڕۆژ کردوووه".
ده‌میره‌ڵ ڕاشیگهیاندوووه: "داواکه‌ى له‌یلا گیوڤه‌ن داواى ملیۆنه‌ها که‌سه و ده‌بێت به خێرایى و ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به گۆشه‌گیری و دابڕاندن بهێنرێت".
چاغڵار ده‌میره‌ڵ باسی ئه‌وه‌شی کردوووه: "ئێمه داوا له هه‌موو هێزه دیموکراسیخوازه‌کان ده‌که‌ین له دژی تاوانه‌کانى دژ به مرۆڤایه‌تى هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و تێکۆشانی دیموکراتیک به‌هێز بکه‌ن. پێویسته هه‌موو که‌سێک ببێت به لهیلایێک و به‌و هۆشمهندنییهوه بجووڵێته‌وه".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران