ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق:
له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی 5 وه‌زیری کابینه‌ی حکوومه‌ت ده‌درێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی 5 وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ جابر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوی 5 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ته‌رخان ده‌كرێت و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیداکان بۆ ھه‌ر سێ وه‌زاره‌تی به‌رگری، ناوخۆ و داد دوا ده‌خرێت.
ناوبراو گوتیشی: كوتله سیاسییه‌كان ناكۆكیی زۆریان له‌سه‌ر ھه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری ھه‌یه و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش داوای پۆستی وه‌زاره‌تی داد ده‌كات.
فازڵ جابر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌رده‌وامیی ناکۆکیی نێوان کوتله سیاسییه‌کان چالاکییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان په‌ک ده‌خات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران