ئه‌حمه‌د تورک: نێچیرڤان بارزانی که‌سایه‌تییێکی لێهاتوو بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه
به‌شی تورکیا- ئه‌حمه‌د تورک ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌ین به مه‌به‌ستی به‌ربژێرکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ناوبراو که‌سایه‌تییێکی لێهاتوو بۆ ئه‌و پۆسته‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌تمه‌داری کورد له لێدوانێکی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نیچیرڤان بارزانی که‌سێکی لێهاتوووه و شیاوه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و هیوادارین جه‌نابیان ڕۆڵێ خۆی بگێڕیت بۆ دیالۆگی نێوان کورد و کورد، چوونکه ئێستا ئاڵۆزیی نێوان کورد هه‌یه و ئێمه بڕوامان وایه ده‌توانێت ڕۆڵێکی باش بگێڕیت بۆ چاره‌کردنی ئاڵۆزییه‌کان و پێکهێنانی هزرێکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌مووماندا."
ئه‌و سیاستڤانه کورده پێی وایه نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین ساڵه له نێو سیاسه‌تدایه و خاوه‌ن که‌سایه‌تییێکی سیاسیی زۆر باشه و ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته بۆ گه‌لی کورد به‌کار بهێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران