هێزەر ناوێرت دەبێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
بەشی جیهان- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبێتە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنەکەی نیکی هایلی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ واز لە پۆستەکەی بێنێت، دەگرێتەوە.
کوردپرێس:
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکلایی بووەتەوە لەوەی هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان بکات.
ناوێرێت پێشتر بێژەر بووە لە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەرکاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، وەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکار بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران